گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داڕمانى مێژویی لیرە بەردەوامە

2020.10.27 - 13:54
App store icon Play store icon Play store icon
داڕمانى مێژویی لیرە بەردەوامە

ناس کورد- 

 

بەهای لیرەی تورکی لە بۆرسەی ناوخۆیی ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی بەرچاو بەردەوامە لە دابەزین و 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 815 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 ئاژانسی ڕۆیتەڕز( 27ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردەوە، لە بۆرسەی ناوخۆی تورکیادا دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر بە 8.46 لیرەیە،  لەکاتێکدا هەفتەی ڕابردوو دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر 7.96 لیرە بووە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی لەبازاڕەکانی تورکیا بەرامبەر 815 لیرە مامەڵەی پێوە کراوە.

 

بەگوێرەی ڕۆیتەرز، بەشێکی دابەزینی بەهای لیرەی تورکی دەگەڕێتەوە بۆ لاوازبونی متمانەی هاوڵاتیانی تورکیا بە دراوی ناوخۆیی وڵاتەکەیان، هەروەها دۆخی ناجێگری سیاسی و ئابووری وڵاتەکە و گرژییەکانی تورکیا لە پەیوەندییەکانی دەرەوەیدا بە تایبەت لە دەریای ناوەڕاست و دەستوەردانی لە کێشەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر دابەزینی بەهای لیرە کاریگەریان هەیە.

 

باس لەوەشکراوە، کەمبونەوەی دراوی یەدەگی بیانی لە بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە  لە 115 ملیار دۆلار بۆ 42 ملیار دۆلار، هۆکارێکی دیکەی دابەزینی لیرەیە.