گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى نوێ لەبارەى هاتنى شەپۆلێکى نزیکى باران بارین

2020.10.27 - 13:40
پێشبینى نوێ لەبارەى هاتنى شەپۆلێکى نزیکى باران بارین

ناس کورد-

 

کەشناسێکی عێراقی پێشبینی دەکات کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی خۆرئاوای عێراق بگرێتەوە.

 

واسق سەلامی لەهەژماری خۆی لە فەیسبووک کە ناس کورد دیویەتى نوسیویەتى ( 27ی تشرینی یەکەمی 2020) "پێشبینی دەکرێت نزمە پاڵەپەستۆیەکی سارد کە لە ئێستادا کاریگەرییەکانی لەسەر کەشی عێراق دەرکەوتووە ببێتە هۆى شەپۆلێکی بارانبارین لە سەرەتای ئەم مانگەدا".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕێژەی بارانبارینەکە پەیوەستە بە پاشەکشەی ئەو بەرزە پاڵە پەستۆ کەمەرییەی کە لەئێستادا باڵی کێشاوە بە سەر کەشی عێراق، پێشبینی دەکرێت ڕێژەی بارانبارین زیاتر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە خۆرئاواییەکانی وڵات بگرێتەوە".

 

واسق سەلامی رونیشکردووەتەوە، "دەرکەوتنی  پەڵەهەور لەئاسماندا و گۆڕانکاری هاتن بەسەر ئاڕاستەی با بەرەوە باشووری خۆرهەڵات، چانسی بارانبارین لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا زیاتر دەکات".

 

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "زۆربوونی بارانەکە  پەیوەستە بە هێزو توانای پاڵەپەستۆى بەرز کە لەئێستادا کاریگەرى لەسەرکەشی عێراق هەیە، ئەگەر بەرەو خۆرهەڵات پاشەکشەی کرد ئەوە ڕێژەی  بارانبارین زۆرتر دەبێت، بەڵام ئەگەر بەرەوە خۆرئاوا پاشەکشەی کرد ئەوا بەپێچەوانەوە دەبێت".