گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرنامەى کارى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمان ئاشکرا کرا

2020.10.27 - 12:38
بەرنامەى کارى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمان ئاشکرا کرا

ناس کورد-

سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى کارنامەى دانیشتنى ئەمڕۆ (سێشەممە)ى پەرلەمانەوە بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوى سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراقدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە (27ى تشرینى یەکەمى 2020)، کاتژمێر ٥ى ئێوارەى ئەمڕۆ (سێشەممە) دانیشتنى پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و یەکێک لە بڕگەکانى دانیشتنەکە بریتى دەبێت لە تەواوکردنى بازنەکانى هەڵبژاردن لەچوارچێوەى یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق.