ناس کورد-
بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا 4391 مامۆستا و قوتابی لەھەولێر وسلێمانی توشی کۆرۆنا بوون و سێ مامۆستاش مردوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سه‌یوان عه‌لی بە دەنگى ئەمریکاى راگەیاندووە (27 تشرينى یەکەمى 2020)، "له‌هه‌ولێر نزیكه‌ی 1700 به‌ركه‌وته‌مان هه‌یه، 448 فه‌رمانبه‌ر و 1443 قوتابی".
وتیشى "له‌ناو شاری سلێمانیدا له‌په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵات 43 خوێندكار توشبوون، 34 مامۆستا و 5 فه‌رمانبه‌ریش تووشبوون، له‌په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانی 78 خوێندكار توشبوو هه‌یه، 94 مامۆستا و 23 فه‌رمانبه‌ر توشبووه، له‌چه‌مچه‌ماڵ و پشده‌ر و شارباژێر و ڕانیه توشبوومان هه‌یه، كۆی گشتی توشبوو له‌سلێمانی ده‌گاته نزیكه‌ی 800مامۆستا و قوتابی به‌هه‌موو قهزاكانیهوه".
دەشڵێت، هێشتا ئاماری شاری دهۆك-یان پێنه‌گه‌یشتووه، "پشبینی ده‌كه‌م ڕێژه‌ی توشبوون به‌پێی ڕێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی هاوتا ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا له سلێمانیش ئه‌گه‌ر ئه‌و پشكنینانه به‌ڕێكوپێكی بكرێن ، پێشبینی ده‌كه‌م زیاتر ده‌بن له‌و ژمارانه‌ی كه به‌ده‌ستی ئێمه گه‌یشتووه،".
لەبارەى ئامارى مردنەوە، سەیوان عەلى ئاشکرایکردووە له‌هه‌ولێردا ته‌نها دوو حاڵه‌تی مردن هه‌یه كه ئه‌وانیش مامۆستان، له‌سلێمانیش یه‌ك حاڵه‌تی مردن هه‌یه كه له قوتابخانه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت بڕوانامه‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه و بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی به‌ده‌ست بهێنن، یه‌ك پێشمه‌رگه مردووه.
سه‌یوان عه‌لی باسى لەوەشکردووە "بڕیاری ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی خوێندن له‌ده‌ست وه‌زاره‌تدا نییه به‌ڵكو بڕیاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ده‌بێت ئێمه كارێك بكه‌ین نه پرۆسه‌ی ساڵێكی خوێندن له‌ده‌ست ده‌ربچێت و په‌كی بكه‌وێت نه ژیانی خه‌ڵكیش بخه‌ینه مه‌ترسیه‌وه".