ناس کورد-
پەروەردەى سلێمانى داوا لەسەرجەم قوتابخانەکان دەکات دەرگاى قوتابخانەکان بکەنەوە بۆ دەستپێکردنەوەى خوێندن و لە ئەمڕۆوە کۆتایی بە بایکۆت بهێنن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عومەر محەمەد یاریدەدەرى بەرێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند (27 تشرينى یەکەمى 2020)، "داوا لە بەڕێوەبەر و مامۆستایانى قوتابخانەکان دەکەین، لە ئەمڕۆوە دەرگاى ناوەندەکانى خوێندن بکەنەوە و کۆتایی بە بایکۆت بهێنن".
وتیشى "پێویستە پرۆگرامەکان لەوادەى یاسایی خۆیاندا تەواو بکرێن".
عومەر محەمەد باسى لەوەشکرد، پێداویستى قوتابخانەکان دابینکراوە و رێوشوێنى پێویستى تەندروستى گیراوەتە بەر بۆ دەستپێکردنەوەى دەوام.
لەبارەى جێبەجێنەکردنى رێوشوێنە خۆپارێزییەکان لە بەشێک لە قوتابخانە ناحکومییەکان، عومەر محەمەد دەڵێت، لیژنەى تایبەتمەندیان هەیە بۆ چاودێرى ئەو قوتابخانانە و بەپێی رێنماییەکان سزاى هەر قوتابخانەیەک دەدرێت گە پابەندى رێنماییەکان نەبێت.
بەپێی بریارى وەزارەتى پەروەردە، لەم مانگەوە پرۆسەى خوێندنى قۆناغەکانى یەک و دووى بنەڕەتى، 12ى ئامادەیی دەستیپێکردوەتەوە، بەڵام تا ئێستا لە سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین بەهۆى بایکۆتى مامۆستایانەوە دەوامنەکراوە.