ناس کورد-
پزیشکێکى پسپۆڕى زانستى خۆراک ڕونکردنەوە لەبارەى ئەو خواردنەوانە دەدات کە یارمەتى زوو نوستن دەدەن و دەتوانێ یارمەتیدەرى ئەو کەسانە بێت کە بەدەست تێکچوون و خەو زڕانەوە دەناڵێنن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دکتۆر کامهران رسوڵ ژاژڵهیی، پسپۆڕی زانستی خۆراکلە بابەتێکدا کە لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاوى کردۆتەوە و ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند (27ى تشرینى یەکەمى 2020)، تێکچوونی خەو و خەو زڕان یەکێکە له کێشهیهکی تهندروستیە هەرە بڵاوەکانی ئەم سەردەمه کە چەندین دەرئەنجامی خراپی هەیه و زۆر گرنگه هۆکارهکانی دهست نیشان بکرێت ؛ بەڵام کۆمەڵێ خواردنەوە هەیه ئەگەر شەوان بخورێنەوە یارمەتی خێرا نوستن و چارەسەی خەو زڕاندن ئەدەن.
بەگوێرەى ئەو پزیشکە پسپۆڕەى خۆراک ئەم خواردنەوانە یارمەتى زوو نوستن دەدەن:
کۆمەڵێک خواردنەوە یارمەتی زوو نووستن ئەدەن :
--- بۆ ڕێک کردنەوەی نووستن و چارەسەری کەمخەوویی :
ـــــ تێکچوونی خەو و خەو زڕان یەکێکە له کێشهیهکی تهندروستیە هەرە بڵاوەکانی ئەم سەردەمه کە چەندین دەرئەنجامی خراپی هەیه و زۆر گرنگه هۆکارهکانی دهست نیشان بکرێت ؛ بەڵام کۆمەڵێ خواردنەوە هەیه ئەگەر شەوان بخورێنەوە یارمەتی خێرا نووستن و چارەسەی خەو زڕاندن ئەدەن :
۱ ــــ شیری گەرم : چونکە ماددەی تریبتۆڤانی تێدایە کە یارمەتی زیاتر ڕژاندنی هۆرمۆنی سێڕۆتین ئەدات و یەکێکە لە هۆرمۆنەکانی دڵخۆشی و لە ناو لەش دا دەگۆڕێت بۆ هۆرمۆنی میلاتۆنین ، هەروەها شیری گەرم یارمەتی هێمن بوونەوە و کەمکردنەوەی قەلەقی ئەدات .
٢ --- شەربەتی گێلاس : ماددەی تریبتۆڤانی تێدایە ، گێلاسی ترش یان توند باشترە چونکە شەشئەوەندە زیاتر هۆرمۆنی میلاتۆنین دروست دەکات ، بێجگە له سووده تەندروستیەکانی تری گێلاس .
٣ --- چای گوڵەبەیبوون : ٤ کەوچکی چێشت له گوڵەیبوونی سەوز یان سێ کەوچکی چێشت لە گوڵەبەیبوونی وشکراو بکەرە ناو یەک کووپ ئاوی گەرم بۆ ماوەی پێنچ خولەک و دوای پاڵاوتن بیخۆرەوە .
٤ --- چای نەعنا: نهعنای سهوز بخهره ناو یهک کووپ ئاوی گهرم و پاش ٦ٓٓ خولهک بیخۆرهوه ْ ٫
٥ --- ئاوی گوێزی هێندی : چونکە دەوڵەمەندە بە مەگنسێووم ، هەروەها پۆتاسێوم .
٦ -- شەربەتی مۆز : مۆز دەوڵەمەنده بە مەگنسیۆم و پۆتاسێۆم هەروەها ماددەی تریپتۆفان و سێڕۆتۆنین ، بۆ سوودی زیاتر دەکرێ لەگەڵ شیر تێکەڵاو بکرێت و وەک شیر مۆز بخورێتەوە .
٧ ــــ یانسۆن : دوو کهوچکی چێشت گهڵای ڕازیانهی هاڕاو بخهره ناو یەک کووپ ئاو ؛ بۆ ماوهی ٦ خولهک بیکوڵێنه ، دوای پاڵاوتن بیخۆرهوه ْ ٫