گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەى ئەو فەرمانبەرانە ئاشکرا کرا کە خاوەن دوو موچەن

2020.10.27 - 08:45
ژمارەى ئەو فەرمانبەرانە ئاشکرا کرا کە خاوەن دوو موچەن

ناس کورد-

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق تێبینى لەسەر ئەو بڕە پارە هەیە کە لە چوارچێوەى یاساى کورتهێنانى بودجەدا حکومەت داواى کردووە کە بریتییە لە 41 ترلیۆن دینار و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە دەتوانن ڕەزامەندى لەسەر 20 ترلیۆن دینار بکەن بۆ گرەنتیکردنى موچەکانى سێ مانگى ئەمساڵ.

 

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى بۆ ڕۆژنامەى سەباح-ى فەرمى کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند (27ى تشرینى یەکەمى 2020)، دواى وردبینیکردن بۆ پڕۆژە یاساى کورتهێنانى دارایى ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە دەتوانرێت بەشێک لە بڕگەکانى بۆ بودجەى 2021 دوابخرێت ئەمەش لەپێناوى کەمکردنەوەى ئەو بڕە پارە قەرزەى کە زیاترە لە 41 ترلیۆن دینار.

 

جەختیشى کردەوە لەوەى زەحمەتە پەرلەمان و لیژنەى دارایى ڕەزامەندى لەسەر ئەو بڕە پارە قەرزە بدەن.

 

سەفار رونیکردەوە، 150 هەزار فەرمانبەر خاوەنى دوو موچەن و ئەگەر ئەوە چارەسەر بکرێت ئەوا زیاتر لە یەک تریلیۆن دینار مانگانە بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.