ناس کورد-
وەزارەتى گەنجێنەى ئەمەریکا سزا سەپێنراوەکانى بەسەر تاراندا فراوانتر کرد و لەنوێترین بڕیاریدا بێژەن زەنگەنەی وەزیرى نەوتى ئەو وڵاتەی خستە لیستى ڕەشى سزاکانیەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەنراوێکى دا کە ئەمڕۆ (26ى تشرینى یەکەمى 2020) بڵاویکردووەتەوە و ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا ڕایگەیاندووە: "وەیزیری نەوتی ئێران خرایە لیستی ڕەشی سزاکانمانەوە، سزاکە چەند کەسایەتییەکى ترى ئێرانى دەگرێتەوە، ئەوە سەربارى ژمارەیەک لە کۆمپانیا و دامودەزگاى ئەو وڵاتە بەوەزارەتى نەوتیشەوە."
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، سزاکە ئەو کەشتیانەش دەگرێتەوە کە لەژێر ئاڵاکانى هیندۆراس و پەنامادا دەپەڕنەوە، بەڵام پەیوەندییان بەکۆمپانیا نەوتییەکانى ئێرانەوە هەیە.
پێشتریش بەتۆمەتى دەستوەردان لە هەڵبژاردنە گشتیەکەى ئەمەریکادا کەبڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتوو بەرێوەبچێت، وەزارەتى گەنجینەی ئەمریکا سزاى بەسەر پێنج گروپ و دەزگاى ئێرانیدا سەپاند و بەوە تۆمەتبارى کردن کە کار بۆ نانەوەى فیتنە و پشێوى دەدەن لەناو دەنگدەرانى ئەمەریکادا لەڕێگەى بڵاوکردنەوەى زانیارى ساختەوە لەئینتەرنێتدا.