گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوسینگەى وەزارەتى دەرەوە لە سلێمانی دەکرێتەوە، چیتر پێویست ناکات بۆ واژۆیەک بچیتە بەغدا

2019.05.07 - 18:38
نوسینگەى وەزارەتى دەرەوە لە سلێمانی دەکرێتەوە، چیتر پێویست ناکات بۆ واژۆیەک بچیتە بەغدا
ناس کورد- وەزارەتى دەرەوەى عێراق ڕەزامەندی دەربڕی بە کردنەوەى نوسینگەیەکى ڕاستاندن (تەسدیق) لە سلێمانی بۆ ڕایکردنی مامەڵەى هاوڵاتیانی هەرێم. لە پۆستێکى پەڕەى فەیسبوکی موسەنا ئەمین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنى یەکگرتوو لە بەغدادا هاتووە، موسەنا ئەمین بە فەرمی داوای لە وەزارەتى دەرەوەى عێراق کردووە نوسینگەیەکى تایبەت لە هەرێم بکاتەوە بۆ ڕایکردنی مامەڵەى ئەو هاوڵاتییانەى پەیوەندی بە وەزارەتەکەوە هەیە. لە نوسراوەکەدا هاتووە، "چیتر پێویست ناکات هاوڵاتیان بۆ مۆر و واژۆیەک بچنە بەغدا و ئەو ڕێگە دورە ببڕن و خەرجییەکى زۆر بکەن، لەدوای کردنەوەى نوسینگەکە هاوڵاتیان دەتوانن لە سلێمانی ئەو کارە بکەن."