ناس کورد-
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاستکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی (دووشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2020) لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە: " بەرێزان و خۆشەویستان، لە ئێستادا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم، سوپاس بۆ هەواڵ پرسیتان و خەمخۆریتان، بە هیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەکتان، سەلامەتبن."
لەبارەی دۆخی تەندروستیی ناوبراوەوە، یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە ناس کوردی وت: "تەندروستیی جێگیرە و تائێستا هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسەکەی نییە."