ناس کورد-
دەستەى نەزاهەى عێراق داواى هەڵگرتنى مافى پارێزبەندى بەشار کیکى ئەندامى پەرلەمان دەکات بەهۆى ئەوەى بەپێچەوانەی ڕێنماییەکان مامەڵەى بە پارەوە کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق بڵاویکردەوە (26ی تشرینی یەکەمی 2020)ن دەستەى نەزاهە داوای هەڵگرتنى مافى پارێزبەندى بەشار کیکى کردووە وەک رێگەخۆشکردن بۆ راپێچکردنى بۆ بەردەم دادگا.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هۆکارى داواکەى دەستەکە ئەوەیە بەشار کیکى بەپێچەوانەى رێنماییەکان مامەڵەى بە پارەى موچەوە کردووە کە بڕەکەى دەگاتە (400) ملیۆن دینارى مانگانە، ئەوکاتەى کە سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا بووە.