گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى جیهانى هۆشداریدەدات: گەیشتینە قۆناغى یەکلاکەرەوە و بەپەلە بجوڵێن

2020.10.26 - 14:44
تەندروستى جیهانى هۆشداریدەدات: گەیشتینە قۆناغى یەکلاکەرەوە و بەپەلە بجوڵێن

ناس کورد-

رێکخراوى تەندروستى جیهانى هۆشدارى لە "قۆناغێکى یەکلاکەرەوە" دەدات بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە، دواى تۆمارکردنى ئامارە پێوانەییەکانى توشبوون بە ڤایرۆسەکە.

 

تیدروس ئەدهانوم، ئەمیندارى گشتى ڕێکخراوەکە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند"ئێستا لە ساتێکى یەکلاکەرەوەى پەتاکەداین، بەتایبەتى لە وڵاتانى باکورى نیوەى گۆى زەوى، بەهۆى بەرزبوونەوەى بەرچاوى ئامارى توشبووانەوە".

 

وتیشى "یەکەکانى چاودێرى چڕ پڕبوون، چەند مانگى کەمى داهاتوو زۆر قورس دەبێت و هەندێ وڵات لەسەر ڕێڕەوێکى مەترسیدارن".

 

تیدروس ئەدهانوم داواى لە سەرکردە سیاسییەکان کرد رێوشوێنى خێرا بگرنە بەر بۆ سنوردارکردنى ژمارەى مردووان بەو پەتایە و رێگرى لە داڕوخانى سیستەمى تەندروستى.

 

بەپێی ئامارەکانى رێکخراوى تەندروستى جیهانى رۆژى شەممە  465,319 هەزار توشبووى نوێ تۆمارکراوە، کە سێیەم ئامارى پێوانەیی رۆژانەیە لەسەر ئاستى جیهان لەماوەى سێ رۆژى یەک لەدواى یەکدا.