گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆگان بۆ کۆمەڵێک هاوڵاتى هەژار: چا بخۆنەوە زۆر خۆشە

2020.10.26 - 14:37
ئەردۆگان بۆ کۆمەڵێک هاوڵاتى هەژار: چا بخۆنەوە زۆر خۆشە

ناس کورد-

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا، لەسەردانێکدا بۆ شاری مەلاتییە داوا لەو کەسانە دەکات چا بخۆنەوە کاتێک سکاڵاى بێکاری و برسێتى خۆیانى پێ رادەگەیەنن.

 

بەگوێرەى گرتەیەکى ڤیدیۆیی لە تویتەر کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە ( 26ی تشرینی 2020) ئەردۆگان لەسەردانەکەى دوێنێی بۆ شارى مەلاتییە و لەکاتێکدا لەناو ئاپۆڕای هاووڵاتیاندایە و دەیەوێت سواری یەکێک لە پاسەکان بێت،  کۆمەڵێک هاوڵاتی پێی دەڵین بێ کارن و تەنانت ناتوانن نانی وشکیش ببەنەوە بۆمنداڵەکانیان.

 

لەبەرانبەردا ئەردۆگان بەتوندی وەڵامیان دەداتەوە و دەڵێت "قسەکانتان زیاد ڕەوی تێدایە و ڕاست نییە، چا بخۆنەوە زۆر خۆشە".