گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزایەک پێشبینییەکانى دەخاتەڕوو

رەوشى بازرگانى لەهەرێم ’نەگەیشتووەتەوە ئاستى ساڵى ڕابردوو’

2020.10.26 - 14:25
رەوشى بازرگانى لەهەرێم ’نەگەیشتووەتەوە ئاستى ساڵى ڕابردوو’

ناس کورد-

شارەزایەکى بوارى بازرگانى رایگەیاند، رەوشى بازرگانى هێشتا نەگەیشتووەتەوە ئاستى ساڵى ڕابردوو، گەڕانەوەش بۆ رێکارەکانى پێشوو بەهۆى هەڵشکانى ئامارەکانى کۆرۆناوە "مەحاڵە".

 

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەرى پێشووى بازرگانى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم و شارەزایی بوارى بازرگانى بە ناس کوردى راگەیاند (26ى تشرینى یەکەمى 2020) "رەوشى بازرگانى لەسەرجەم سێکتەرەکان بەرەو باشى چووە لەم چەند مانگەى دواییدا، دواى دابەزینى بۆ نزمترین ئاست لەمانگى شوباتەوە بۆ ماوەى چەند مانگێک".

 

لە مانگى شوباتى ئەمساڵەوە قەبارەى جموجۆڵى بازرگانى هەرێم بەڕێژەیەکى بەرچاو رووى لەدابەزین کرد، دواى ئەوەى بەهۆى سەرهەڵدانى کۆرۆناوە دەروازە سنورییەکان داخران و تەنها بۆ چەند سێکتەرێک رێگە بە جوڵەى بازرگانى درا.  

 

بەوتەى نەوزاد ئەدهەم، بەگشتى قەبارەى جموجۆڵى بازرگانى 20% کەمیکردووە بەراورد بە ساڵى ڕابردوو.

 

لەبارەى ئەگەرى دوبارە سەپاندنەوەى رێوشوێنەکان لەهەرێم بەهۆى دوبارە هەڵکشانى ئامارەکانى کۆرۆنا و کاریگەرى لەسەر رەوشى بازرگانى، نەوزاد ئەهەم باسى لەوەکرد، گەڕانەوە بۆ ئەو رێوشوێنانە "مەحاڵە" چونکە ئەو رەوشە تەنها پەیوەست نییە بە هەرێمەوە و زۆربەى وڵاتانى گرتووەتەوە.