گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سیاسەتمەدارێک دواى سەرکەوتنى ژنەکەى لە هەڵبژاردن گیانى لەدەستدا

2020.10.26 - 14:09
سیاسەتمەدارێک دواى سەرکەوتنى ژنەکەى لە هەڵبژاردن گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى پێشووى میسر لەتەمەنى 70 ساڵیدا گیانى لەدەستدا، دواى دەرکەوتنى ئاماژەکانى سەرکەوتنى هاوسەرەکەى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانیدا.

 

بەگوێرەى ماڵپەرى "ئار تى" ئەحمەد ئەبو حجى پەرلەمانتارى پێشوو سەرلەبەیانییەکى زوو لەگەڵ ئەلفت مزلاوى هاوسەرى و کاندید لە لیستى "لەپێناو میسر" سەردانى لیژنەکانى هەڵبژاردنیان کردووە، دواتر چونەتەوە ماڵەوە بۆ ئەوەى پشوو بدەن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتى پڕۆسەى جیاکردنەوەى دەنگەکان و دەرکەوتنى ئاماژەى سەرکەوتنى هاوسەرەکەى، ئەحمەد ئەبو حجى تووشى جەڵتەى دڵ بووە و بۆ نەخۆشخانە گوێزراوەتەوە لەوێ گیانى لەدەستداوە.

 

ئەحمەد ئەبو حجى بۆ ماوەى سێ خولى لەسەریەک پەرلەمانتار بووە، لەسەردەمى سەرۆکایەتى ئەنوەر سادات دەستگیرکراوە و لەسەردەمى دەسەڵاتى حوسنى موبارەک ئازادکراوە.