گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

دەبێت شەنگال بدرێتەوە دەست شەنگالییەکان

حەیدەر شەشۆ بۆ فالح فەیاز: ئەو کەسەی لای تۆوە دانیشتووە شەنگالی فرۆشت

2019.03.05 - 17:02

ناس کورد-

 

حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدخان لە شەنگال لە کۆبوونەوەیەکدا بە فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەڵێت "ئەو کەسەی لەلاتەوە دانیشتووە شەنگالی بە ملیارەها دۆلار فرۆشت."

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە دیمەنی کۆبوونەوەیەکی فالح فەیازە لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسەکانی شەنگالدا، حەیدەر شەشۆ داوا دەکات دەسەڵاتی کارگێڕی و پاراستنی شەنگال بدرێتەوە دەست ئێزیدییەکان.

لە بەشێکی قسەکانیدا شەشۆ دەڵێت: "دەبێت مافی پاراستنی ناوچەكانی خۆیان هەبێت، نەك پشت ببەسترێت بەو كەسانەی كە بەداخەوە ئێزیدییەكان و پرسی ئێزیدییەكانیان فرۆشت، بۆ نموونە ئەو كەسەی كە لەلاتان دانیشتوە ئێزیدیەكانی بە ملیارەها دۆلار فرۆشت، حورمەتی ئیزیدیەكانی فرۆشت."

بەڵام لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا ڕوون نییە ئەو کەسەی لای ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی عێراقەوە دانیشتووە کێیە، دواتر فالح فەیاز داوا لە شەشۆ دەکات ئەو پرسە بۆ دادگا جێبهێڵێت.