گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەنگۆی مردنی عیزەت دووری بڵاوە

2020.10.26 - 09:54
App store icon Play store icon Play store icon
دەنگۆی مردنی عیزەت دووری بڵاوە

ناس کورد-

بەیاننامەیەك بەناوی حیزبی بەعسەوە لە ماڵپەڕ و سەكۆ ئەلەكترۆنییەكان بڵاوە و ئاماژە بە مردنى عیزەت دوورى و "لەدەستدانى یەکجارەکى دەکات".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە بەیاننامەکەدا کە بەناوى حیزبى بەعسەوە بڵاوکراوەتەوە و لە هەژماری ئەو حیزبە "فەیسبوك" بەنامەی دەنگی وەرگیراوە (26ى تشرینى یەکەمى 2020)، هەواڵى مردنى عیزەت دوورى، جێگرى سەدام حسێن، سەرۆکى ڕژێمى پێشووى عێراق راگەیەنراوە لە تەمەنى 78 ساڵیدا.

 

بڵاوبوونەوەى هەواڵى مردنى دوورى لەکاتێکدایە پێشتریش چەند جارێک هەواڵى لەو جۆرە بڵاوکرایەوە و راست دەرنەچووە. 

 

عیزەت دووری، لەدایکبووی ساڵی 1942 و جێگری سەدام حوسێن، سەرۆکی رژێمی پێشووی عێراق بوو. لەماوەی حوکمی سەدامدا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش بوو و پێش ئەویش چەندین پلە و پۆستی لە حیزبی بەعسدا هەبووە.

 

لەدوای رووخانی رژێمی سەدام لەلایەن ئەمەریکییەکانەوە لە ساڵی 2003 و پاشان لەسێدارەدانی سەدام حوسێن لە ساڵی 2006، عیزەت دووری پۆستی ئەمینداری گشتیی حیزبەکەی پێدرا.