گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق پێشەنگى وڵاتانى عەرەبییە لە ژمارەى توشبوون بە کۆرۆنا

2020.10.26 - 08:10
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق پێشەنگى وڵاتانى عەرەبییە لە ژمارەى توشبوون بە کۆرۆنا

ناس کورد-

عێراق لەریزى پێشەوەى وڵاتانى عەرەبیدایە لە توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، پاشان سعودیە و مەغریب دێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى ئاژانسى رۆیتەرز، زیاتر لە 42.76 ملیۆن توشبوو لەجیهان توشى ڤایرۆسى کۆرنا بوون و ئامارەکە لە هەڵشکانى بەردەوامدایە.

 

هەروەها عێراق بە 449153 هەزار توشبوو لە پلەى یەکەمى وڵاتانى عەرەبیدایە، دواى ئەویش سعودیە دێت بە 344552 توشبوو، پاشان مەغریب بە 194461 توشبوو، قەتەر بە 130965 توشبوو.

 

لەسەر ئاستى جیهانیش، ئەمریکا لەپلەى یەکەمدایە لەرووى زۆرى ژمارەى توشبوانەوە بە 8608235 ملیۆن توشبوو، دواتر هندستان بە 7864811 توشبوو، بەرازیل 5380635 توشبوو.

 

بەدرێژایی سێ رۆژى رابردوو ئامارى پێوانەیی نوێى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان تۆمارکرا و بەشێکى زۆر لە وڵاتان جارێکى تر رێوشوێنەکانیان توند کردووەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکە.