گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

برایەکى عەبدولـلەتیف سەلەفی توشى کۆرۆنا بوو

2020.10.25 - 23:57
برایەکى عەبدولـلەتیف سەلەفی توشى کۆرۆنا بوو

ناس کورد-

د.خالید ئەحمەد بانگخواز تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووەو بارى تەندروستى ناجێگیرە.

 

بەپێی بڵاوكراوەی میدیاكارانی كەناڵی ئامۆژگاری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، د. خالید ئەحمەد، برای د. عەبدولـلەتیف سەلەفی وتاربێژی مزگەوتی بەهەشت، لەپاش براكەی ئەویش نیشانەكانی نەخۆشی كۆرۆنای لێ دەركەوتووە و ئێستا لەژێر چاودێریدایە.

 

یەکێک لە میدیاکارانى کەناڵەکە لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى تەندروستی د.خالید کەمێک ناجێگیرە، نیشانەکانی ئەم نەخۆشیەی لێ دەرکەوتووە.