گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئوسامە نوجێفى وەك سەرۆكى بەرەى عێراقى هەڵبژێردرا

2020.10.25 - 23:06
ئوسامە نوجێفى وەك سەرۆكى بەرەى عێراقى هەڵبژێردرا

ناس کورد- 

ئوسامە نوجێفى بە سەرۆكى بەرەى عێراقى هەڵبژێردراو و بەرەكەش بەپێویستى دەزانێت چاكسازى لە دامەزراوەى ياسادانانى وڵاتدا بكرێت.

 

بەرەى عێراقى لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ناس کورد بینیوویەتى ڕایگەیاند (25ى تشرينى يەكەمى 2020)، "سەركردايەتى بەرەكە كە پێكهاتون لە "پێكهاتەى عەرەبى، جەماوەرى نيشتمانى، بەرەى ڕزگارى و گەشەپێدان، حزبى ئيسلامى و كوتلەى عێراقى سەربەخۆ" كۆبونەتەوە و باس لە بارودۆخى سياسى و ئەو ئاڵنکاريیانە كراوە كە ڕوبەڕوى عێراق بونەتەوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، هەروەها باس لە داواكاريەكان و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنى قەيران و كێشەكان و گەيشتنە چارەسەرێك كە لەگەڵ ئيرادەى عێراقيەكان بگونجێت و هيوايان پێببەخشێت بۆ داهاتوو كراوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، لەبەردەم قەيرانى ڕاستەقينە و نەبونى چارەسەرداين، پێويستە جوڵانەوەيەكى پەرلەمانى چالاك هەبێت و ئاگادارى بارودۆخى مليۆنان كەس بێت كە بەدەست قەيرانەكانەوە دەناڵێنن، دواى شيكردنەوەى بارودۆخەكە بەرەكە چەند بڕيارێكى داوە.

 

لەبەشێكى بڕيارەكاندا هاتوە، پێويستە دامەزراوەى ياسادانان چاك بكرێتەوە بەشێوەيەك كە تواناى ئەداى نيشتمانى هەبێت دور لە دەستبەسەرداگرتن و كۆنترۆڵكردنى، هەروەها پێويستە لێكتێگەيشتن لەگەڵ هێز و حزبەكاندا هەبێت بۆ جێبەجێكردنى ئەو كارە، بەرەكە ئەوەشى ڕاگەياندوە "ئوسامە نوجێفى وەك سەرۆكى بەرەى عەرەبى دياريكراوە".