گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پیسبوونی هەوای هەرێم مەترسییە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان

ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 6 ملیۆن لیتر بەنزین دەسوتێندرێت

2019.05.07 - 16:47
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 6 ملیۆن لیتر بەنزین دەسوتێندرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان نزیکەی شەش ملیۆن لیتر بەنزین دەسوتێندرێت، شارەزایەکی زانستە ژینگەییەکانیش دەڵێت، سوتانی هەر لیترێک بەنزین زیاتر لە دوو کیلۆ دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دروست دەکات. . ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی هەرێم بە جۆرێکن هەر چوار هاوڵاتییەکی هەرێم ئۆتۆمبێلێکیان بەردەکەوێت، هۆکاری زۆری ئۆتۆمبێلیش بۆ نەبوونی هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی دەگەڕێندرێتەوە و پیسبوونی هەواش بە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان دادەنرێت بەتایبەت کە یەکێکە لە هۆکارە کاریگەرەکان بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە. . کاریگەری ئۆتۆمبێل لەسەر ژینگەی هەرێم بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێم، نزیکەی ملیۆنێک و 700 هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێم بوونی هەیە و زۆرتیرینیان لە شاری هەولێرن کە ژمارەیان 791 هەزار و 72 ئۆتۆمبێلە. . بەپێی وتەیەکی پێشووی نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لە ئێستادا هەرێم ڕۆژانە پێویستی بە شەش ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، کە ئەمەش بۆ ئەو ڕێژە زۆرەی ئۆتۆمبێڵ دەگەڕێتەوە کە لە هەرێم هەن. . سەڵاح نەجیب، پسپۆڕی زانستە ژینگەییەکان بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: " لە هەوای پاک و ئاساییدا سوتانی هەر لیترێک بەنزین زیاتر لە دوو کیلۆ دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دروست دەکات، لە هەوای پیس و نائاساییشدا دەبێتە هۆی دروستبوونی ئۆکسیدی کاربۆنیش کە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ژیان و هۆکارێکى مردنە". . بەپێی ئەو ڕێژەیە بێت ڕۆژانە لە هەرێم بەهۆی سووتانی بەنزینەوە 12 هەزار تەن دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دروست دەبێت. .   13447831.png . بەراورد بەو ڕێژەیە ڕێژەی سەوزایی لە هەرێم چەندە؟ سەڵاح نەجیب تایبەت بە ڕێژەی ستانداردی جیهانی بۆ سەوزایی ئاماژەى بەوەکرد: "ناتوانرێت ڕێژەیەکی تەواو دیاریکراو دابنرێت بۆ ڕێژەیەکی ستاندارد، چونکە بەپێی ناوچەکان دەگۆڕدرێت، شوێنێک کە دەستی مرۆڤی نەگەیشتبێتێ، واتە کارگە و ئۆتۆمبێل و خەڵکی تێدا نەبێت ڕێژەی ستاندارد 15٪ە، بەڵام وڵاتێکی وەک ئەڵمانیا چونکە وڵاتێکی پێشەسازییە، لە ئێستادا نزیک بوونەتەوە لە ڕێژەی 40٪ی سەوزایی لە وڵاتەکەدا". . تایبەت بە ڕێژەی سەوزایی لە هەرێم سەروەر قەرەداغی، ژینگەپارێز پێیوایە ژمارەکان لە هەرێم ڕاست نین، هەر پارێزگایەک بە ئارەزوی خۆیان ژمارەیەک ڕادەگەیەنن بۆ ڕێژەی سەوزایی. . ئەو ژینگە پارێزە بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "لە ئێستادا بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی دەڵێن ڕێژەی سەوزایی 11٪ە و لە هەولێریش دەڵێن گەیشۆتە 9٪، بەڵام ئەم ژمارانە ڕاست نین و بۆ کێبڕکێ کردنی یەکترە، چونکە باوەڕپێکراو نییە کە لە 20 ساڵدا ڕێژەیەکی زۆر کەم سەوزایی هەبێت و دواتر لە ماوەی نزیکەی دوو بۆ سێ ساڵدا ڕێژەکە نزیکەی دوو هێندە زیاد ببێت". . بەپێ وتەی سەڵاح نەجیب، لە ئێستادا هەرێم پێویستی بە ڕێژەی زیاتر لە 30٪ سەوزایی هەیە و ئەو دەشڵێت بۆ قەرەبووکردنەوەى ئەو زیانەى بە ژینگە دەگات چونکە هەر دارێک بەشی ئۆتۆمبێلێک ناکات بۆ گۆڕینەوەی ئەو دووانە ئۆکسیدی کاربۆنەی ئۆتۆمبێلێک دروستی دەکات. . ئەو پسپۆڕەی بواری ژینگە ڕوونیشی دەکاتەوە، ڕێژەی ئاسایی ئۆکسجین لە هەوادا پێویستە زیاتر لە 21٪ بێت، بەڵام لە ناو شاری سلێمانی تاقیکردنەوەی کردووە ڕێژەکە کەمتر لە 20٪ بووە. . airpollution-122717.jpg?resize=990,556   . "پیسبوونی ژینگە هەڕەشە لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکات" ژینگە پارێزان و شارەزایانى ژینگ دەڵێن، ئەگەر هەندێک ناوچەی دەرەوەی شارەکان نەبووایە کە سەوزاییەکی زۆری تێدایە هەوای ناو شارەکان بەشێوەیەک پیس دەبوو کە گەورەترین مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست دەکرد. . پیسبوونی هەوا بە هۆکارێکی کاریگەر و گرنگ دادەنرێت بۆ توشبوون بە شێرپەنجە و چەندین نەخۆشی دیکە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام ئاماری تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێم لە هەڵکشاندا بووە. . سەڵاح نەجیب هۆشداری دەدات لە خراپی ژینگەی و پیسی هەوای هەرێم و دەڵێت: "خوا ڕەحمی پێکردووین هەندێک ناوچەی دەرەوەی شارەکان ڕێژەی سەوزاییەکەی زیاترە و ئەو هەوایە دەگوێزرێتەوە بۆ ناو شارەکانیش، ئەگەر وانەبووایە دۆخی ژینگە و هەوای هەرێم بەشێوەیەکی مەترسیدار هەڕەشەی لە ژیانی هاوڵاتیان دەکرد". . . لە لایەکى ترەوە د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "پیسبوونی ئاو و هەوا و ژینگە هۆکارێکی کاریگەرە بۆ توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئامارێکی دیاریکراو نییە کە ئاماژە بەوە بکات ڕێژەی ئەوەندە کەس بە هۆکاری پیسبوونی ئاو و هەوا توشی نەخۆشییەکە بوون". . وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، بەراورد بە ستانداردی جیهانی ژمارەی توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەریمی کوردستان هێشتا نەگەیشتووەتە دۆخێکی مەترسیدار و ڕێژەکە لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان کەمترە. . بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لە ساڵی 2015دا 3 هەزار حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە تۆمارکراون، بەڵام لە ساڵی 2016دا ڕێژەکە بۆ 5 هەزار و 85 کەس بەرزبووەتەوە. . ئەگەرچی لە ساڵی 2017دا ڕێژەکە دووبارە کەمبووەتەوە بۆ نزیکەی 3 هەزار توشبوو، بەڵام بەپێی ئامارەکانی تەندروستی هەرێم ساڵی ڕابردوو بەرزترین ڕێژە تۆمارکراوە کە 5 هەزار و 658 کەس بوونە. . .