گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كازمى بەدواداچون بۆ ڕێوشوێنەكانى پاراستنى خۆپيشاندەران دەكات

2020.10.25 - 19:07
كازمى بەدواداچون بۆ ڕێوشوێنەكانى پاراستنى خۆپيشاندەران دەكات

ناس کورد-

 

مستەفا كازمى سەرۆك وەزيرانى عێڕاق فەرماندەيى پرۆسەكانى بەغدا و پرۆسە هاوبەشەكانى بەسەركردەوە و جەختیكردەوە، ئەركى هێزە ئەمنيیەكان پاراستنى خۆپيشاندەران و مافەكانيانە لە دەربڕينى بۆچونەكانيان.

 

نوسينگەى مستەفا كازمى فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراق لە بەياننامەيەكدا بڵاويكردوەتەوە، (25ى تشرينى يەكەمى 2020)، "سەرۆك وەزيران و فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكان سەردانى بارەگاى فەرماندەيى پرۆسە هاوبەشەكان و پرۆسەكانى بەغداد و پۆليسى فيدراڵى كردوە".

 

ڕونيشكراوەتەوە، سەردانەكە بۆ دڵنيابونەوە لە ئەداى هێزە ئەمنيەكان بووە لە پاراستنى خۆپيشاندەران و خۆپيشاندانەكانى ڕۆژى يەكشەممە و جەختى لەسەر ڕێنماييەكانى پێشوى كردوەتەوە لەسەر هەڵوێستى پيشەييانە و پابەندبون بە ئەركە دياركراوەكانەوە.

 

كازمى وتیشى، ئەركى يەكەمى هێزە ئەمنيەكان پاراستنى خۆپيشاندەران و مافەكانيانە لە ئازادى ڕادەربڕين و لەهەمان كاتدا گرنگى پاراستنى ئاشتى خۆپيشاندانەكان و پاراستنى هێزە ئەمنيەكان كە سەرقاڵى ئەركەكانيانن.

 

سەرۆك وەزيران لە سەردانەكەيدا بەدواداچونى بۆ ڕێوشوێنەكانى هێزە ئەمنيەكان بۆ پاراستنى سەلامەتى خۆپيشاندانەكان و خۆپيشاندەران كردووە، ئەوەش سەرەڕاى پارستنى موڵك و ماڵى گشتى و تايبەتى.