گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرەڕاى وەرگرتنى پارەیەکى زۆر

لە خاڵە سنورییەکان ئەنجامى پشکنینى کۆرۆنا بە هاوڵاتییان ’نادرێتەوە’

2020.10.25 - 17:54
لە خاڵە سنورییەکان ئەنجامى پشکنینى کۆرۆنا بە هاوڵاتییان ’نادرێتەوە’

ناس کورد-

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی لە هەرێم نامەیەک ئاراستەی تەندروستی جیهانی دەکات و دەڵێت لە خاڵە سنورییەکان پارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت بۆ پشکنینى کۆرۆنا، بەبێ ئەوەى ئەنجامەکەیان پێبدرێتەوە.

 

تۆڕەکە لە نامەکەدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاندووە (25ی تشرینی یەکەمی 2020)، "لە خاڵە سنوریەکان پارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت بەرامبەر بە پشکنینی کۆرۆنا. سەرباری ئەوەش ئەنجامی پشکنینیەکان نادرێتەوە هاوڵاتیان یان دوای ماوەیەکی زۆر دەدرێتەوە دوای ئەوەی کە کەسەکە تێکەڵی خەڵکی تر دەبێت".

 

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو کارمەندە تەندروستیانەی پشکینینەکان دەکەن بەشێوەیەکی زانستی و تۆکمە پارێزگاری ناکرێن لە توشبون بە ڤایرۆسەکە و کەرەستەی خۆپارێزی شیاویان نادرێتێ".

 

لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا باس لەوەکراوە، قەرەباڵەغییەکی زۆر لە بەردەم شوێنەکانی پشکنین دەبینرێت کە بۆ خۆی هۆکارە بۆ ئەوەندەی تر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە.

 

بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە تۆڕەکە داوای جێبەجێکردنی چەند ڕێکارێکی بە پەلە دەکات، وەکو پشکنینی کۆرۆنا بە خۆڕایی،  پێدانەوەی دەرئەنجامی پشکنین خێراتر بکرێت، ئەوانەی لە گەشت دێنەوە تاوەکو وەرگرتنی دەرئەنجامی پشکنینیەکانیان خۆیان جیابکەنەوە. دابینکردنی هۆکارەکانی پاراستنی گونجاو بۆ ئەو کارمەندانەی کە لە خاڵە سنوری و مەرز و فرۆکەخانەکان، پشكنین بۆ هاوڵاتیان دەکەن.