گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانى وتەبێژى كازمى لەبارى گرژیى و پێکدادانەکانى ناو خۆپیشاندانەکانى بەغدا 

2020.10.25 - 17:40
لێدوانى وتەبێژى كازمى لەبارى گرژیى و پێکدادانەکانى ناو خۆپیشاندانەکانى بەغدا 

ناس کورد- 

وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراق ئاشكرايكرد، گروپێك كە لەسەر خۆپياشندەران هەژمار دەكرێن ڕومانەى دەستيان گرتوەتە هێزە ئەمنيەكان و بەهۆيەوە دوو ئەفسەر و 30 ئەندامى ئەو هێزانە بريندار بوون و بەردەواميشين لەو كارەيان.

 

يەحيا ڕەسوڵ، وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراق بە ڕۆژنامەى "سەباح"ى فەرمى وتوە (25ى تشرينى يەكەمى 2020)، "گروپێك كە لەسەر خۆپيشاندەران هەژمار دەکرێن ڕومانەى دەستيان گرتوەتە ئەو هێزە ئەمنيانەى كە بۆ پاراستنى خۆپيشاندەران لە بەغدا ڕاسپێردراون".

 

ڕونيشيكردوەتەوە، بەهۆى ئەو كارەشيانەوە دوو ئەفسەر و 30 ئەندامى فەوجى فرياكەوتنى دوو بريندار بوون، تائێستاش ژمارەيەك لەو گروپە بەردەوامن لە هەڵدانى ڕومانەى دەستى و مۆلۆتۆف بۆ هێزە ئەمنيەكان بەتايبەتى لەسەر پردى جمهوريى و پردى سنك.

 

ليوا يەحيا ڕەسوڵ هێماى بۆ ئەوەشكرد، هێزە ئەمنيەكان بەردەوام دەبن لە پاراستنى خۆپيشاندەران و ڕێنماييەكانى دان بەخۆدا گرتن، ئەوەش سەرەڕاى ئەو دەستدرێژيانەى دەكرێتە سەريان.

 

(25ى تشرينى يەكەمى 2020) لە يادى خۆپيشاندانەكانى تشريندا هەزاران كەس لە بەغدا ڕژانە سەر شەقامەكان و دواتر توندوتيژى لەنێوان هێزە ئەمنيەكان و خۆپيشاندەران دروست بوو، بەهۆى ئەوەشەوە دەيان خۆپيشاندەر و ئەندامى هێزە ئەمنيەكان بريندار بوون.