گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گفتوگۆی پرساندنی حكومەت لە كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دانرا

2020.10.25 - 17:19
گفتوگۆی پرساندنی حكومەت لە كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دانرا

ناس کورد-

سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان بەرنامەى دانیشتنى داهاتووى پەرلەمانى ئاشکرا کرد کە تیایدا گفتوگۆى پرساندنى سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەیى و وەزیرى دارایى دەکرێت.

 

لە راگەیەندراوى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستاندا کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە (25ى تشرینى یەکەمى 2020)،ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/10/27ى راگه‌یاند.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەدانیشتنەکەدا گفتوگۆی پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی به‌رێزان (سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (وه‌زیری دارایی و ئابووری)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (70، 71، 73) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، دەکرێت.