گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازیی ’خێراتر دەکات’

2020.10.25 - 17:08
حکومەتى هەرێم هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازیی ’خێراتر دەکات’

ناس کورد-

بەرپرسێکى باڵاى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، دواى رەوانەکردنى راپۆرتى جیبەجێکردنى یاساى چاکسازیی، هەنگاوەکانى جیبەجێکردنى خێراتر دەکەن.

 

عەبدولحەکیم خەسرۆ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچووونی ئەنجومەنی وەزیران کە لەپشکى پارتى پۆستەکەى وەرگرتووە بە پێگەى فەرمى حزبەکەى راگەیاندووە (25ی تشرینی یەکەمی 2020)  "بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، دوای ئەوەی ڕاپۆرتی سێ مانگی یەکەممان ئاراستەی پەرلەمان کرد بەردەوامین لە جێبەجێکردنی یاساکە تا بەتەواوی جێبەجێ دەکرێت". 

 

وتیشی "ھەنگاوەکان خێراتر دەکەین و یاساکە جێبەجێ دەکەین، چونکە لە پەرلەمان بۆ ئێمە ڕەوانە کراوە و ئێمەش جێبەجێی دەکەین و کارکردن لەو یاسایە بەردەوامە تا دواخاڵی جێبەجێ دەکرێت".

 

عەبدولحەکیم خەسرۆ باسى لەوەشکردووە، یاساکە زۆر بوار لە خۆ دەگرێت، بۆیە ناتوانن کاتێک دیاری بکەین بۆ ئەوەی کەی دەتوانن یاساکە بەتەواوی جێبەجێ بکەین "لە ١/٧ دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و دەیان ڕێنمایی و ڕێکاری پێویستە، ھیچ یاسایەک ھێندە پەیڕەو و ڕێنمایی تێدا نییە، بۆیە کاتی پێویستە".

 

حکومەتى هەرێم (19ی تشرینی یەکەمی 2020) کارەکانى سێ مانگى رابردووى لەبارەى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازیی ئاڕاستەى پەرلەمانى کوردستان کرد کە تایبەتە بە موچە و دەرماڵە و مافى کەسوکارى شەهیدان و پلە تایبەتەکان و پێشمەرگە و ئاسایش و خانەنشینى.