گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی ژمارەی لەدایکبوون لەجیهاندا

2020.10.25 - 15:56
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی ژمارەی لەدایکبوون لەجیهاندا

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، زانایان پێشبینی دەکەن لێکەوتە دەرونییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتە هۆکاری کەمبوونەوەی ژمارەی لەدایکبوون لە جیهاندا، ئاماژە بەوەشکراوە، گەنجان لەئێستادا زۆر بەکەمی بیر لە پێکهێنانی ژیانی  هاوسەرگیری دەکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لەڕۆژنامەی"دەیلی مەیل"ی بەریتانی ( 24ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاوکراوەتەوە و ناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە ئاماژە بەوەکراوە، زانا ئەمرییکییەکان ویستویانە لەڕێگەی پێداچوونەوە بە زیاتر لە 90 توێژینەوەی زانستی پێشبینی بۆ ڕەفتارە کۆمەڵایەتییەکانی پاش کۆتایی سەردەمی کۆرۆنا بکەن. 

 

ئەوەش هاتووە: "زانایان پێشبینی ئەوەیان کردووە بەشێکی زۆر لە مرۆڤەکان بەهۆی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا و کاریگەرییە تەندروستییەکانی، پڕۆسەی هاوسەرگیری دوا بخەن، ئەوەش ببێتە هۆکاری کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانی بەشێک لە وڵاتانی جیهان".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو،  کەمبوونەوەی ژمارەی لەدایکبوون لەداهاتوودا لێکەوتەی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەرێنی دەبێت، بەجۆرێک کاریگەری دەبێت لەسەر دەرفەتی کار و ئەو بوارانەی کە دەبنە هۆکاری دەستەبەرکردنی پاڵپشتی بۆ بەساڵاچووان. 

 

مارتی هاسیلتۆن، زانای دەروونناسی لەزانکۆی کالیفۆرنیا لەوبارەیەوە  دەڵێت: "  لێکەوتەکانی کۆرۆنا لەسەر باری دەروونی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا درێژخایەن دەبێت،  هەتا کۆرۆنا زیاتر درێژە بکێشێت زیاتر ڕەفتاری مرۆڤەکان دەکەوێتە ژێر کاریگەری  ئەو لێکەوتەیەوە".