گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیسرائیل: نەخشەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەگۆڕین

2020.10.25 - 15:47
App store icon Play store icon Play store icon
ئیسرائیل: نەخشەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەگۆڕین

ناس کورد-

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنەکانیان لەگەڵ وڵاتانى عەرەبیدا، دابڕانى ئیسرائیل لەڕووى جوگرافییەوە کۆتایى پێدەهێنێت و دەشڵێت، "ئێستا ئێمە نەخشەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەگۆڕین". 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناتانیاهۆ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بە دواداچوونى بۆ کردووە (25ى تشرینى یەکەمى 2020)، دواى ئاماژەکردن بۆ لیستێک کە هێڵێى فڕۆکەوانى وڵاتەکەى دەتوانێت لەئێستادا لە جیهاندا تێیانپەرێنێت ڕایگەیاند: "ئەوە ئێمەین نەخشەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەگۆڕین".


سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل ڕوونیشیکردەوە: "گەشتکردن بەسەر ئاسمانەکانى سعودیە و ئیمارات و بەحرەیندا بۆ گەشتیاران بەرەو هیندستان و ناوچەکانى ترى ئاسیا ڕەخساوە کە ئەوەش چەند کاتژمێرێک و کیلۆمەتەرێکى زۆر دوورن".


مانگى ڕابردوو ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانى ئیمارات و بەحرەیندا ڕێککەوتنى ئەنجامدا و پەیوەندییەکانى ئاساییکردەوە و ڕۆژى هەینى ڕابردووش لەگەڵ سوداندا بەنێوەندگیرى ئەمەریکا پەیوەندییەکانى ئاسایى کردەوە.


ناتانیاهۆ وتیشى: "وڵاتانى زۆرتر هەن دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵماندا ئاسایى بکەنەوە".

 

هێشتا سعودیە بەفەرمى پەیوەندییەکانى ئاسایى نەکردووەتەوە بەڵام لەئیستادا ڕێگە دەدات بۆ گەشتەکانى ئیسرائیل ئاسمانى وڵاتەکەى بەکاربهێنێت.

 

لەبارەى ڕێکەوتنەکەشیان لەگەڵ سوداندا ناتانیاهۆ ڕونیشى کردەوە:" لێکنزیکبوونەوەمان لەگەڵ خەرتومدا بەرژەوەندى ئیسرائیلیەکانى تێدایە بەتایبەت ئەوانەى لەزەریاى ئەتڵەسییەوە دەپەڕنەوە"