گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

2020.10.25 - 15:39
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

ناس کورد-

کەشناسێکی عێراقی پێشبینی دەکات، سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی وڵات بگرێتەوە، دەشڵێت، لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا ئاسمان بەهەوری چڕ و بەرز و مامناوەند دادەپۆشرێت، پلەی گەرماش لەنێوان 30 بۆ 35 پلەی سلیزیدا دەبێت.

 

حەسەن ئەسەدی، شارەزای عێراقی لەبواری کەشناسی لەبڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ( 25ی تشرینی یەکەمی 2020) کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە ئاماژەی بەوەداوە: "بەهۆی هاتنی تۆپەڵە هەوایەکی شێدار و یەکگرتنی لەگەڵ ئەو هەوا ساردەی کە لە دەریایی ناوەڕاستەوە هەڵیکردووە، پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی عێراق بگرێتەوە".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو: " لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا پێشبنی دەکرێت ئاسمان بەهەوری چڕ دابپۆشرێت کە ئەوەش وادەکات سبەی ( دووشەممە) کەشی زۆربەی ناوچەکانی وڵات نیمچە هەور بێت".

 

ئەو کەشناسە عێراقییە دەشڵێت: " ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی خۆرئاوای عێراق لە ئارادایە، بەڵام تاڕادەیەک  ئەگەرێکی لاوازە، پێشبینی ئەوەش دەکرێت لەناوچەکانی دیکەی وڵات کەش جێگیر بێت و ئاسمانیش هەور بێت".

 

 بەگوێرەی پێشبینیەکانی ئەسەدی،  پلەی گەرما لەزۆربەی ناوچەکانی عێراق لەنێوان  30 بۆ 35 پلەی سیلیزی دەبێت.