گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەنجە بێسەروشوێنەكەی چیای بەمۆ بە كوژراوی دۆزرایەوە

2020.10.25 - 15:38
گەنجە بێسەروشوێنەكەی چیای بەمۆ بە كوژراوی دۆزرایەوە

ناس کورد-

دوای بێسەروشوێنبوونی بۆ ماوەى چوار ڕۆژ، تەرمی هاوڵاتییەكی 29 ساڵانی دانیشتووی گوندی پشتەی سەر سنوری ئێران لە ناحیەی بەمۆی پارێزگای هەڵەبجە بە کوژراویی دۆزرایەوە.

 

سەرچاوەیەک لە ناحیەی بەمۆ بە ناس کوردی (25ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕاگەیاند، مینێک بە گەنجەکەدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە پارچە پارچە بووە.

  

ئەو هاوڵاتییە ناوی گۆران عەلییە و چوار رۆژ بەر لە ئێستا ماتۆڕەکەی لە گوندی کانی کەڵی بناری چیای بەمۆدا بەجێهێشتووە و چووە بۆ كۆكردنەوەی قەزوان بەمەبەستی پەیداكردنی بژێوی، پاسەوانی سنوور لە ناوچەکە دەڵێن لەو كاتەی ئەو رۆژشتووە، دەنگی تەقینەوەیەکیان بیستووە.

  

لەم ماوەیەدا لایەنە پەیوەندیدارەكان و خەڵكی ناوچەكە بە بەردەوای خەریكی سۆراغكردنی بوون.