ناس کورد-
وەزارەتی پێشمەرگە هه‌واڵی كۆچی دوایی عه‌مید خه‌سرۆ خالید یاسین، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ڕاگەیاند کە بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە پرسەنامەیەکدا (25ی تشرینی یەکەمی 2020) دەڵێت، "عه‌مید خه‌سرۆ پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌یه‌كی ئازا و نه‌به‌ردی رێگای رزگارییخوازی گه‌له‌كه‌مان و دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بوو، ته‌واوی ژیانی له‌پێناو كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری ته‌رخانكردبوو."
ئاماژەى بەوەشکرد، له ئه‌ركی سه‌ربازی خۆیدا، ماندوو نه‌ناسانه رۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ری له‌هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌بوو. له‌ده‌ستدانیشی كۆستێكی گه‌وره بوو."
"پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و خانه‌واده و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كه‌ین، له خودا داواكارین به به‌هه‌شتی شادبكات و سه‌بووری و ئارامیی به‌هه‌مووان ببه‌خشێت،" وەزارەتی پێشمەرگە وای نوسیوە.