ناس کورد-
بەپێى چەند گرتە ڤیدیۆییەک کە دەستى ناس کورد کەوتوون، هەزاران هاوڵاتى لە تونێلێکى ناو گۆڕەپانى تەحریر لە ناوەڕاستى بەغدا گردبوونەتەوە و بەدەم هەڵکردنى ئاڵاى عێراقەوە سرووى نیشتیمانى دەڵێنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى گرتە ڤیدیۆییەکان کە خۆپیشاندەران بۆ ناس کوردیان ناردووە (25ى تشرینى یەکەمى 2020)، کەشێکی پڕ جۆش و خرۆش هەیە و هاوڵاتیانى چینە جیاوازەکان بەشدارییەکى کاراییان لە یادکردنەوەى ڕۆژى تشریندا کردووە کە بەشۆڕشى 25ى تشرین لە عێراقدا ناسراوە.
ڕۆژى 25ى تشرین لەلایەن چالاکانى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە دیاریکرا بۆ یادکردنەوەى سەرهەڵدانەوەى ناڕەزایەتى و خۆپیشاندانەکانى عێراق لەهەموو ساڵێکدا، کە ساڵى پار لەدژى گەندەڵى و بۆ دابینکردنى خزمەتگوزارى و نادادى دەستى پێکردو بووە هۆى دەستلەکارکیشانەوەى حکومەتەکەى عەبدولمەهدى و ئەو شەپۆلەش لەناڕەزایەتى لەعێراقدا هەزاران قوربانی و بریندارى لێکەوتەوە.