ناس کورد-
محەمەدی مەلا فایەقی شارەزوورى، بانگخواز و وتاربێژی مزگەوتی عەباس باراوی لە سلێمانی نەخۆشخانەى بەجێهیشتووە و ڕەوانەى ماڵەوە کراوە و لەئێستادا تەندروستى جێگیرە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد محمەد سەرپەرشتیاری بەرهەمەکانی محەمەدی مەلا فایەق شارەزورى کە لە چەند هەفتەى ڕابردوودا توشی کۆرۆنا بوو، لەسەر پەڕەى فەرمى ناوبراو (25ى تشرینى یەکەمى 2020) ڕایگەیاندووە، "مامۆستا تەندروستى زۆر باش بووە و لەئێستادا نەخۆشخانەى بەجێهێشتووە و چووەتە ماڵەوە."
نزیکەى دوو هەفتەیە محەمەد مەلا فایەقی شارەزوری توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، ناوبراو دوو جار ڕەوانەى نەخۆشخانە کراو و خرایە ژێر ئۆکسجینەوە.