گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سیناتۆرێکی ئەمریکی ڕەخنەی توند لە سیاسەتەکانی ترەمپ دژ بە ئێران دەگرێت

2019.05.07 - 12:59
سیناتۆرێکی ئەمریکی ڕەخنەی توند لە  سیاسەتەکانی ترەمپ دژ بە ئێران  دەگرێت
ناس کورد- سیناتۆرێکی دیموکراتەکان ڕەخنە لەو ڕێوشوێنانەی ترەمپ دەگرێت کە دژ بە سوپای پاسدارانی ئێران گرتویەتیەبەر و دەڵێت، زیان بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەگەیەنێت لە عێراق. . کریس مۆرڤی سیناتۆری ئەمریکی لە باڵی دیموکراتەکان، لە ڕیی چەند تویتێکەوە ڕەخنەی ئاڕاستەی ترەمپ کردووە و ڕایگەیاندووە: "ئیدارەی ئەمریکا باش دەزانن کە ناوهێنانی سوپای پاسدارانی ئێران بە تیرۆریست هەڕەشەکانی دژ بە ئەمریکا لە عێراق توند دەکاتەوە، هەر لە بەر ئەو مەترسیانەش بوو ئیدارەکانی بۆش و ئۆباما بڕیارێکی لەو جۆرەیان دەرنەکرد لە ڕابردوودا". . لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئەو سیناتۆرەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەو هەنگاوە توندانەی دژ بە ئێران لە عێراقەوە لەسەر پەڕە بە هەنگاوێکی باش دادەندرێت، بەڵام ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی جاریکی تر ئەمریکا لە عێراق وەدەربنرێت و ئەوەش دەرگا لەسەر سەرهەڵدانەوەی داعش دەکاتەوە". . لە8/4/2019  کۆشکی سپی ئەمریكا  لە بەیاننامەیەكدا سوپای پاسدارانی ئێرانی وەك "ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی" ناساند، لە کاردانەوەی ئەو بڕیارەشدا ئێران سوپای ئەمریکای لە ناوچەکە خستە لیستی تیرۆرەوە. https://twitter.com/ChrisMurphyCT/status/1125436299467530243 . .