ناس کورد-
په‌رله‌مانتارێكی پێشووی فراکسیۆنى یەکێتی لە بەغدا و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی خورماتوو، له توركیا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیای فەرمی یەکێتی لە زاری كه‌ریم شكور محه‌مه‌د، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 16ی حه‌مرینی یه‌كێتییەوە (25ی تشرینی یەکەمی 2020) دەڵێت، دكتۆر عاسی حسێن له سه‌ر لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشووی عیراق بووه كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ولاَتی توركیا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
وتیشی، "ناوبراو یه‌كێك بوو له پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی شارۆچكه‌ی خورماتوو وله چه‌ندین شه‌ڕو داستاندا دژ به ڕژێمی به‌عس به‌شداری كردووه وله هه‌مان كاتدا تاقانه‌ی ئه‌نفال بووه و كه‌سوكاره‌كه‌ی بهرشالاَوی به‌دناوی ئه‌نفال كه‌وتوون."