گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەكێتی پیاوان بۆ دوو حاڵەت پارەكەی بانكی ڕەشیدی بۆ ژنهێنان پێ باشە

2020.10.25 - 10:25
App store icon Play store icon Play store icon
یەكێتی پیاوان بۆ دوو حاڵەت پارەكەی بانكی ڕەشیدی بۆ ژنهێنان پێ باشە

ناس كورد-

یەكێتی پیاوانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو پارەیەی بانكی ڕەشید بۆ ژنهێنان لە دوو حاڵەتدا بۆ كوردستان باشە، یەكەمیان لەڕووی نەتەوەیی و دووەمیش بۆ ژنهێنانی یەكەم و پاشان دووەم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بورهان عەلی، سكرتێری یەكێتی پیاوانی كوردستان ئەمڕۆ (25ی تشرینی یەكەمی 2020) بە ناس كوردی راگەیاند، بڕیارەكەی بانكی رەشید بەپێدانی 10 ملیۆن دینار بۆ ژنهێنانی دووەم لە دوو حاڵەتدا ئەگەر هەرێمی كوردستانی بگرتایەتەوە زۆر باش بوو.


ناوبراو ڕوونیكردەوە، لەڕووی نەتەوەییەوە كوردستان لەچەند ساڵی رابردوودا 25%ی كۆمەڵگەی عێراق بوو دواتر بووە 17% و پاشان 12% و باوەڕیشی وایە ئەگەر دۆخەكە وا بڕوات رەنگە كورد ببێتە 6% یان 5%، بۆیە لەو رووەوە بۆ ساڵانی داهاتووی كوردستان مەترسیدارە و پێویستی بەو پاڵپشتییەیە، چونكە ئێستا هەر بۆ نموونە لەڕووداوەكانی هاتووچۆدا زۆرترین رەگەزی نێر گیان لەدەست دەدەن یان بەكۆچی گەنجان بۆ دەرەوە.


بەوتەی بورهان عەلی، جاران پێشینەی هاوسەرگیری لە كوردستان هەبوو، بەڵام ئێستا گرنگە ئەو پاڵپشتییەی بانكی رەشید، سەرەتا بۆ ژنهێنانی یەكەم بێت لە كوردستان پاشان بۆ ژنهێنانی دووەم.


لەهەفتەی رابردوودا بانكی رەشیدی عێراق بڕیاریدا بەپێدانی بڕی 10 ملیۆن دینار بەهەر هاوڵاتییەكی عێراقی بەمەبەستی هێنانی هاوسەرگیری دووەم ئەوەش كەوتە بەر رەخنەی چالاكوانانی ژنان.