گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی بەسرە رونکردنەوە لەسەر بە ئامانج گرتنى سوپای ئەمریکا دەدات

2020.10.24 - 23:53
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی بەسرە رونکردنەوە لەسەر بە ئامانج گرتنى سوپای ئەمریکا دەدات

ناس کورد-

 

فەرماندەی پۆلیسی بەسرە ڕایگەیاند، هیچ کاروانێکی سەربازی سوپای ئەمریکا لە پارێزگاکە نەکراوەتە ئامانج و دووچاری هێرش نەبووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 لیواعەباس ناجی، فەرماندەی پۆلیسی بەسرە ( 24ی تشرینی یەکەمی 2020) بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقى ڕاگەیاند، "هیچ کاروانێکی سەربازیی سوپای ئەمریکا لە پارێزگاکە نەکراوەتە ئامانج و دووچاری هێرش نەبووەتەوە".

 

وتیشی "ئەوهەواڵانەی کە لەو بارەیەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە و بنەمای نییە، هیچ کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی یان بیانی لە پارێزگاکە نەکراوەتە ئامانج".

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەرهەواڵی بە ئامانجگرتنی کاروانێکی سەربازیی سوپای ئەمریکا لە پارێزگای بەسرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە.