ناس کورد-
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تۆمارکردنى بەرزترین ئامارى توشبووی کۆرۆناى لە جیهان راگەیاند کە 465 هەزار و 322 تووشبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ( 24ی تشرینی یەکەمی 2020)، کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆکردووە، تەنها ئەمڕۆ شەممە شەش هەزار و 572 کەس بە کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە. هەروەها 465 هەزار و 322 توشبووی نوێش تۆمارکراوە.
ئاماژەبەوەشکراوە، "ئەمریکا لە پێش هەموو وڵاتانی جیهانەوەیە لەتوشبوون بە کۆرۆنا، تا ئێستا 8 ملیۆن و 770 هەزار و 951 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 229 هەزار و 570 کەسیش گیانیان لەدەستداوە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، "وڵاتی هیندستان لەپلەی دووەمی ریزبەندییەکەیە کە تائێستا حەوت ملیۆن و 860 هەزار و 149 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 118 هەزار و 477 کەسیش گیانیان لەدەستداوە."
هەریەکە لەبەڕازیل، روسیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، فەرەنسا، کۆڵۆمبیا، پێرۆ و مەکسیک لەریزبەندی ئەو وڵاتانەندان کە زۆرترین توشبووی کۆرۆنایان تێیدا تۆمارکراوە.
هەروەها ئێران لەپلەی 13ی ئەو وڵاتانەیە کە توشبووی کۆرۆنای تێیدا بەرزە، تائێستا 562 هەزار و 705 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 32 هەزار و 320 کەس گیانیان لەدەستداوە".
توركیا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا دوو ههزارو 165 توشبووی کۆرۆنا و 74 كهسیش گیانیان لهدهستداوه".
بەپێی ئامارەکان، کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 449 هەزار و 153 کەس و 10 هەزار و 568 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لەئێستادا کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهان 42 هەزار و 745 هەزار و 971 کەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە یەک ملیۆن و 152 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.