گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمى باسى دۆسیە گەورەکانى گەندەڵى و هەڵبژاردن و خۆپیشاندانەکان دەکات

2020.10.24 - 21:14
کازمى باسى دۆسیە گەورەکانى گەندەڵى و هەڵبژاردن و خۆپیشاندانەکان دەکات

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى رایگەیاند، زیاتر لە 30 دۆسیەى گەورەى گەندەڵیان کردووەتەوە و سورن لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەوادەى خۆیدا.

 

 

مستەفا كازمى لە وتەيەكدا بەبۆنەى يادى دەستپێكردنى خۆپيشاندانەكانى تشرين ڕايگەياند (24ى تشرينى يەكەمى 2020)، "كارى فەرمانڕەوا گوێگرتنە لە گەلەكەى و جوڵەى كۆمەڵايەتى عێراقيى نەخشەڕێگايەكى دانا و هەموان دانيان پێدان ناوە و ئێمەش بەردەوامين لەسەرى".

 

ڕونيشيكردوەتەوە، "ئامانجى سەرەكى حكومەت ئامادەكارييە بۆ هەڵبژاردنێكى ئازاد و دادپەروەرانە و پاك، پابەندين بەو كاتەى ديارى كراوە بۆ هەڵبژاردنى پێشوەخت، ئيرادەى گۆڕانكارى سياسى لە ڕێگەى سندوقى دەنگدانەوەيە و هيچ نوێنەرايەتييەكى شەرعى نييە تەنها لەڕێگەى هەڵبژاردنەوە نەبێت".

  

سەرۆك وەزيرانى عێراق جەختیكردوەتەوە، "پشت بە سيستمى بايۆمەترى دەبەستين بۆ دەنگدان و سەرجەم كەلێنە تەكنەلۆژى و ئيدارييەكان پڕدەكەينەوە، بەڵێنماندا بە دانانى سيستمێك بۆ بەدواداچونى ڕاستيەكانى ڕوداوە ئازاربەخشەكانى تشرين و ئەوەشمان كردو تيمێكمان پێكهێنا".

 

دەشڵێت "مەلەفێكى ئابوريى بارگران و پڕ لە سياسەتى هەڵە و خەزێنەيەكى بەتاڵمان وەرگرت، كە نەبونى ستراتيجى ئابوريى و پشتبەستنى تەواوەتى بە نەوت بەتاڵى كردبوو، پێداويستيە سەرەكيەكانى وڵاتمان دابين كردو پەڕەى سپى چاكسازى ئابوريەمان پێشكەشكرد".

 

"وتمان هەنگاوى گەورە دژى گەندەڵى دەگرينەبەر و ئەوەشمان كرد و سەرجەم لەبەرچاوگرتنە پێكهاتەييەكانمان پشگوێخست و هەژمونى هەندێكمان سنورداركرد، زياتر لە 30 مەلەفى گەورەى گەندەڵيمان كردەوە و تێوەگلاوانمان ڕادەستى ياساكرد"، کازمى وایوت.