ناس کورد-
سێ رۆژە هاوڵاتییەكی 29 ساڵانی دانیشتووی گوندی پشتەی سەر سنوری ئێران لە ناحیەی بەمۆی پارێزگای هەڵەبجە بێسەروشوێنە و هەوڵەكانی سۆراغكردنیشی بێ ئاكامن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گۆران عەلی سێ رۆژ بەر لە ئێستا ماتۆڕەکەی لە گوندی کانی کەڵی بناری چیای بەمۆدا بەجێهێشتووە و چووە بۆ كۆكردنەوەی قەزوان بەمەبەستی پەیداكردنی بژێوی، پاسەوانی سنوور لە ناوچەکە دەڵێن لەو كاتەی ئەو رۆژشتووە، دەنگی تەقینەوەیەکیان بیستووە، بەڵام لەماوەی ئەم سێ رۆژەدا نە بەزیندویی و نە بە مردویی هیچ سۆراغێكی نییە و چیاكەش لەچەندین جێگا لوغمی هەیە.
لایەنە پەیوەندیدارەكان و خەڵكی ناوچەكە بەردەوام خەریكی سۆراغكردنن.