گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆک کۆمار داواى تێپەڕاندنى یاسایەک دەکات

2020.10.24 - 17:59
سەرۆک کۆمار داواى تێپەڕاندنى یاسایەک دەکات

ناس کورد-

سەرۆك كۆمارى عێراق داوا دەكات پرۆژە ياساى ژنە ئێزيدييە ڕزگاربووەكان لەلایەن پەرلەمانەوە تێپەڕێنڕێت و لەهەمان كاتيشدا فراوانبكرێت.

 

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمارى عێراق (شەممە 24ى تشرينى يەكەمى 2020) لە ئەكاونتى خۆى لەتۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر بڵاويكردووەتەوە "نەهامەتى ئێزدييەكان نەهامەتى هەموومانە و پێويستە تاوانەكانى داعش سزاى بەدواوە بێت، سەرخستنى قوربانيان ئەركێكى نيشتمانى و ئەخلاقييە".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "دوبارە داوا دەكەين كە پرۆژە ياساى ژنە ڕزگاربووە ئێزديەكان تێپەڕێنرێت، هەروەها فراوانبكرێت بۆ چين و توێژەكانى تريش".