گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قائیمقامی سلێمانی وردەکاری و چۆنیەتی دابەشکردنی نەوتی سپی ئاشکرا دەکات

2020.10.24 - 13:57
App store icon Play store icon Play store icon
قائیمقامی سلێمانی وردەکاری و چۆنیەتی دابەشکردنی نەوتی سپی ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

قائیمقامى سلێمانى ئاشکرای کرد، ئەو نەوتەى بۆ سلێمانی و هەڵەبجە دابینکراوە بە تانکەر ڕەوانەى ئەو دوو پارێزگایە دەکرێت و دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا (24ی تشرینی یەکەمی 2020) ئاشکرای کرد، ئێستا ڕۆژانە چوار تانکەر نەوت بۆ سلێمانی و تانکەرێکیش بۆ هەڵەبجە دێت، بەڵام نەوتەکە لە سلێمانی کۆگا دەکرێت و پڕۆسەی دابەشکردنیشی لەو شوێنەوە دەستپێدەکات کە ساڵی ڕابردوو کۆتایی هات.

 

پێشتر بەرپرسانى بەرهەمە نەوتییەکانى هەولێر و سلێمانى پێشبینیان کرد تا مانگى داهاتوو پڕۆسەى دابەشکردنى نەوتی سپی دەستپێبکات.  

 

لاى خۆیەوە، ئاری کاکە شین، بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر بە میدیاى فەرمى پارتى (10ی تشرینی یەکەمی 2020) وت، لە مانگی داھاتوودا دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت، وەک قۆناغی یەکەم بەغدا ٥٠ ملیۆن لیتر رەوانە دەکات و دواتریش قۆناغی دووەم رەوانە دەکرێت.  

  

وتیشى، "ئەنجومەنی وەزیران ھاتووەتە سەر هێڵ و ئەوانیش دەیانەوێت بزانن ئەوەی عێراق چەندە، تا ئەوەی دیکە خۆیان دابینی بکەن، چونکە ئەوانیش دەیانەوێت ئەمساڵ ھەموو خەڵکی کوردستان نەوت وەربگرێت".  

  

بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر باسى لەوەشکردووە، "نرخەکەی بە ھەمان ئەو نرخە دەبێت، کە حکوومەتی ھەرێم و عێراق دیارى دەکەن".  

  

ڕۆژی 27ی ئەیلولی 2020، عەلی سەباح، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرهەمە سوتەمەنییەکان لە وەزارەتی نەوتی عێراق بەناس کوردی ڕاگەیاند "بڕی ئەو نەوتەی کە بڕیارە رەوانەى هەرێم بکرێت (50) ملیۆن لیترە، بەشێکی زۆری نەوتەکە لە پاڵاوگەی کەرکوکەوە دەنێردرێت، ئەوەش بەهۆی نزیکییەوە لە پارێزگاکانی هەرێم، بڕەکەی دیکەش لە عەمبارەکانی ڕەسافەی شاری بەغداوە دەنێردرێتە هەرێم".