گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەماهەنگی هەواڵگریی نوێی هەولێر و بەغدا بووەهۆی دەستگیرکردنی ’’ئەبو نایف’’

2020.10.24 - 13:18
هەماهەنگی هەواڵگریی نوێی هەولێر و بەغدا بووەهۆی دەستگیرکردنی ’’ئەبو نایف’’

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی بەرپرس و ئامر مەفرەزەی چەکدارانی داعشی لە ویلایەتی باکوری بەغدا ڕاگەیاند لە ئۆپراسیۆنیکی هەواڵگریی هاوبەشدا.

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی ناس کورد (24ی تشرینی یەکەمی 2020) کەوتووە دەڵێت، "مەفرەزەکانی ئاژانسی هەواڵگری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری بەغدا و بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی هەولێر توانییان یەکێکی لە تیرۆرستە دیار و بەناوبانگەکان بە ناوی (ئەبو نایف) دەستگیر بکەن کە بەپێی مادەى چواری تیرۆر داواکراو بوو بەهۆی ئەوەى پەیوەندی بە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە هەبووە."

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ئەو کەسە چەندین "پۆستی وەک ئەمنی و سەربازی هەبووە لە ویلایەتی باکوری بەغدا."

 

باسی لەوەشکردوە، "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئەو تیرۆرستە دانی بەوەدا ناوە کە چەندین هێرشی کردووەتە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان لە ناوچە جیاجیاکانی باکوری بەغدا."