گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کوردستان هەڵمەتی بایکۆت کاڵای فەڕەنسیشی گرتەوە.. لیستی کۆمپانیاکان بڵاوکرانەوە

2020.10.24 - 13:01
App store icon Play store icon Play store icon
لە کوردستان هەڵمەتی بایکۆت کاڵای فەڕەنسیشی گرتەوە.. لیستی کۆمپانیاکان بڵاوکرانەوە

ناس کورد-

لەدوای گرژییەکانی جیهانی ئیسلامی و کۆماری فەڕەنسا و ڕێگەدان بە هەڵواسینی وێنەی کاریکاتێری لەدژی ئیسلام و پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، هەڵمەتی بایکۆتکردنی کالای فەڕەنسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمی کوردستان سەریهەڵدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەیەكە پەیوەندی جیهانی ئیسلامی و كۆماری فەڕەنسا گرژی زۆری بەخۆیەوە بینوە، هاوکات سەربڕینی مامۆستایەكی فەڕەنسی كە سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) كردبوو قەیرانەكە قووڵتر کردووەتەوە.



لەدوا پێشهاتی ئەو ئاڵۆزییەدا، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەڕەنسا هەڵمەتێكی گەورەی بەرپاكردووە بۆ دژایەتی دیاردەیەك كە ناوی ناوە "تیرۆری ئیسلامی"، لەو میانەیەشدا رێگەی داوە بە نمایشكردنەوەی كاریكاتێرەكان كە موسوڵمانەكان بە سوكایەتی و بێڕێزی دژ بە پێغەمبەری لەقەڵەم دەدەن.



لەدوای ئەوەش، گرژییە بەشێكی زۆر لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە و وەک هەڵوێستێک دژی کارەکانی ئەو وڵاتە و سەرۆکەکەی، بەشێک لە هاوڵاتیانی هەرێم، کەسایەتییە ئاینییەکان و تەنانەت حزبە ئیسلامییەکانیش هەڵمەتی بایکۆتی کاڵای فەڕەنسیان ڕاگەیاند و چەندین وتار و پەیام لەدژی فەڕەنسا نوسراون.



جگە لەوەی بەشێک لە هاووڵاتیان وێنەی کاریکاتێری ماکرۆن دەخەنە سەر پڕۆفایلەکانیان یاخود بڵایدەکەنەوە، هەروەها هەندێکی تریان بە وێنەی پرۆفایلەکانیان پشتگیری پێغەمبەر (د.ح) و ئیسلام دەکەن، هەروەها چەندین هاشتاگی وەک #کاڵای_فەرەنسی_ناكڕم، #بایکۆتی_کاڵای_فەرەنسی بڵاوبوونەتەوە.



لە میانەی ئەو هەڵمەتەدا، خشتەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە عەرەبییەکان وەرگیراوە و بڵاودەکرێتەوە کە تێیدا لۆگۆی کاڵا فەڕەنسییەکانی تێدایە و داوا لە هاووڵاتیانی موسڵمان دەکرێت، ئەو کاڵایانە نەکڕن.

حملة واسعة في الدول العربية لمقاطعة المنتجات الفرنسية

پێشتریش و لەکاتی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی بڵاوکرایەوە و بەشێوەیەکی بەرچاو خەڵک لەژێر کاریگەری هەڵمەتەکەدا لە کڕینی کاڵای تورکی دورکەوتەوە و تاوەکو ئێستاش بەشێک بەردەوامن لە هەڵمەتەکە.