ناس کورد-
بانکى ڕەشید پێدانى قەرزێکى تری ڕاگەیاند کە دەگاتە 20 ملیۆن دینار بۆ ئەوانەى بێکارن و هەردوو ڕەگەزى نێر و مێ دەگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ (24ى تشرینى یەکەمى 2020) بڵاو کراوەتەوە و کۆپیەکى بەدەستى ناس کورد گەیشتووە، بانکى ڕەشیدى عێراق ڕایگەیاندووە، دەستى کردووەتە پێدانى قەرزێک بۆ ئەوانەى بێکارن بەبڕى 20 ملیۆن دینار بەمەبەستى ئەنجامدانى پڕۆژەى پڕۆژەی بچوک و هەردوو ڕەگەزەکەش واتا نێر و مێ دەگرێتەوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ڕێنماییەکانى تایبەت بە قەرزەکە بۆ کارى بچوکە و کۆمەلێک ڕێوشوێنى پێویستە بۆ وەرگرتنى قەرزەکە لەوانە کەفیلێک و شوناسێکى ژورى بازرگانى بەغدا و گرێبەستى شوێنى پڕۆژەکە بۆ ئەوانەى کە دەیانەوێت سەردانى بانکەکەیان و لقەکانیان لە بەغدا و پارێزگاکانى تر بکەن.
بانکى ڕەشید دەشڵێت، لەماوەى پێنج ساڵى ڕابردوودا بانکەکەیان پێشینە و قەرزى جۆراوجۆرى داوەتە فەرمانبەران و هاوڵاتیان بەپێى چەند ڕێوشوێنێکى دیاریکراو.
بانکی ڕەشید و ڕافیدەین بەردەوامن لە ڕاگەیاندنی قەرزی جۆراوجۆر بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیان، بەڵام بڕە قەرزەکەى بۆ هێنانی ژنی دووەم زۆرترین مشتومڕی لەناو هاوڵاتیان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دروست کرد.