گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی لە بەرژەوەندی ئەم خوێندكارانە دەرکرد

2019.05.07 - 10:22
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی لە بەرژەوەندی ئەم خوێندكارانە دەرکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی لە بەرژەوەندی ئەو خوێندكارانە دەركرد كە لە سێ‌ وانەدا كەوتوون و بە گوێرەی بڕیارەكە ئەوانیش لە تاقیكردنەوەی ئەزموونە گشتییەكاندا دەتوانن بەشداری بكەن. . لە بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمدا ئاماژە بەوە كراوە، هەر خوێندكارێكی پۆلی 12ی ئامادەیی كە لە سێ‌ وانەدا كەوتبێت دەتوانێت بەشداری تاقیكردنەوەی ئەزموونە گشتییەكان بكات. . بەگوێرەی بڕیارەكە، هەر خوێندكارێك لە چوار وانە یان زیاتر دەرنەچووبێت ناتوانێت بەشداری لە تاقیكردنەوەی ئەزموونە گشتییەكاندا بكات و ئەمساڵی خوێندنی بە كەوتوو هەژمار دەكرێت. . روونیشكراوەتەوە، هەر خوێندكارێك لە بابەتێك یان دوو بابەتدا مابێتەوە، ئەوا دەبێت مامەڵەی تاقیكردنەوەی بابەتێك یان دوو بابەت لە پەروەردەكەی خۆی بكات، ئەگەر نا، ڕێگەی پێنادرێت بەشداری تاقیكردنەوە بكات و بۆ ساڵی ئایندەش دەبێت لەسەرجەم وانەكاندا تاقیكردنەوە بكاتەوە. . لە بەشێكی تری بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئاماژە بەوە كراوە، ئەگەر خوێندكارێك دوو ساڵ لەسەر یەك لە تاقیكردنەوەی ئەزموونە گشتییەكاندا دەرنەچێت، بۆ ساڵی سێیەم سەرپشك دەكرێت، لەوەی بچێتە خوێندنگای ئێواران یان بەشێوەیەكی دەرەكی تاقیكردنەوە بكات. .