گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ هەرای نایەوە: لەوانەیە میسر بەنداوەکەى ئەسیوپیا بتەقێنێتەوە

2020.10.24 - 09:54
ترەمپ هەرای نایەوە: لەوانەیە میسر بەنداوەکەى ئەسیوپیا بتەقێنێتەوە

ناس کورد-

سەرۆکى ئەمەریکا ڕەخنەى لە وڵاتى ئەسیوپیا گرت بەهۆى دروستکردنى بەنداوی نەهزە لەسەر ڕووبارى نیل و دەشڵێت، پێدەچێت میسر ئەو بەنداوە بتەقێنێتەوە.

 

دۆناڵد ترەمپ بە ڕۆژنامەنوسانى (24ی تشرینی یەکەمی 2020) وت: "دۆخەکە زۆر مەترسیدارە چونکە میسر ناتوانێت بەو شێوەیە بژێت".


وتیشى: "کارەکە بە تەقینەوەکەى بەنداوەکە کۆتایى دێت و بەڕوونى پێشمووتوون کە ئەو بەنداوە دەتەقێننەوە و دەبێت کارێک بۆ ڕێگرى لەوە ئەنجامبدەن".


ترەمپ باسى لەوەش کرد، دەبێت پێش ئەو ماوە زۆرە لەسەرەتاوە کارەکەیان ڕابگرتایە، داخى بۆ ئەوەش پیشاندا کە میسر پیشووى ڕوویتێکرد و لەو ساڵەشدا 2011 ئەسیوبیا دەستى بەکارەکانى لەو بەنداوە کرد.


ترەمپ ڕەزامەند بوو واشنتۆن ڕۆڵى میانگیرى بگێڕێت لە دۆسیەى دروستکردنى ئەو بەنداوەدا لە میسر، بەڵام لەسەرەتاى مانگى ئەیلولى ئەمساڵەوە ئەمەریکا پاڵپشتیە داراییەکانى ئەسیوپیاى بۆ دروستکردنى بەنداوەکە ڕاگرت بەهۆى ئەوەى ڕەخنەى لە هەندێ هەڵوێستى ئەو وڵاتە هەیە و ترەمپیش بەوە ئەسیۆییا تۆمەتبار دەکات کە ڕێکەوتنەکەى بۆ ئەو مەبەستە پێشێل کردووە.


ئەسیوپیاش دەڵێت، پڕۆژەکە پێویستى بە چوار ملیار دۆلارە بۆ ئاوەدانکردنەوەى.


لەئێستاشدا بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە میسر و سودان و ئەسیوپیا لەسەر خەتن کە زیاتر لە پڕکردنەوەى بەنداوەکەدا خۆى دەبینێتەوە، ئەسیوپیا دروستکردنى بەنداوێک بەمافى سەروەرى خۆى دەزانێت، میسر و سودانیش دەڵێن ئەو بەنداوە کاریگەرى لەسەر بەشە ئاوەکەیان لە ڕووباری نیلدا دەکات.