گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژێك لە مامۆستایان ’رۆژی هەڵوێست’یان ڕاگەیاند

2020.10.23 - 21:29
App store icon Play store icon Play store icon
توێژێك لە مامۆستایان ’رۆژی هەڵوێست’یان ڕاگەیاند

ناس کورد-

دەستەى ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازى لە گەرمیان راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بە ئەنجامدانى خۆپیشاندان دەکەن لەبەردەم پەروەردەى کەلار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوى دەستەى ئەنجومەنى مامۆستایانى ناڕازى لە گەرمیان کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە (23ى تشرینى یەکەمى 2020) "بۆ درێژەدان بە بایکۆتى پرۆسەى خوێندن لە سنورەکە رۆژى شەممە لەبەردەم پەروەردەى کەلار خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین و ئەو ڕۆژەشمان ناوناوە رۆژى هه‌ڵوێست".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەم گردبونەوە و ناڕەزایەتیە لە کاتێکدایە رۆژى سێشەممە (20ى تشرینى یەکەمى 2020) لە کۆبونەوەى بەرپرسانى پەروەدە بەشێک لە بەڕێوبەرانى ئامادەییەکان بەشدارى کۆبونەوەکە بوون بە ئامانجى شکادنى بایکۆت و گەرانەوە بۆ هۆڵەکانى خوێندن.

 

ئەنجومەنەکەى مامۆستایان جەختدەکەنەوە "بەرپرسانى پەروەردە لە برى ئەوەى لە هەوڵى دابین کردن و داکۆکیکردن بن لە مامۆستایان، کەچى لە هەوڵى شکاندنى بایکۆتن لە ژێر فشارى حزبى و حکومیدا، هەربۆیە جەخت دەکەینەوە لە بایکۆت کردنى ناوەندەکانى خوێندن و ناچینه‌ ژێر هیچ فشارێکى حزبى و حکومى".