کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
پارتی گەلی كۆماری توركیا "جەهەپە" لەسەر بڕیاری دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لەشاری ئەستەنبوڵ هاتەدەنگ و بە دیكتاتۆرییەتێكی ئاشكرا ناوی برد.
جەهەپە ڕایگەیاندووە، دەسەڵاتی توركیا خواستی گەلی لەناوبردووە و یاسا پێشێل دەكات.
ئۆنورساڵ ئەدیگۆزیل، جێگری سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری توركیا لە تویتێكیدا لە هەژماری خۆی لە تویتەر، نووسیویەتی "دەسەڵاتێك كە خواستی گەل هەڵدەوەشێنیتەوە و یاسا پێشێل دەكات هیچ دیموكراسی و شەرعیەتێكی تێدانییە و دیكتاتۆریەتێكی ئاشكرایە".
دوێنێ (دووشەممە) ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەكان دوای چاوخشاندنەوە بەو تانانەی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) پێشكەشی ئەنجومەنەكەی كردبوون، بڕیاریدا بە دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبوڵ.
ئەنجومەنەكە بڕیاریدا لە رۆژی 23/6/2019 هەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبوڵ دووبارە ئەنجام بدرێتەوە.