گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەژێر فشارى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێشنیازە یاسای هێما نیشتمانی و نەتەوەییەكان راگیرا

2020.10.23 - 17:24
App store icon Play store icon Play store icon
لەژێر فشارى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێشنیازە یاسای هێما نیشتمانی و نەتەوەییەكان راگیرا

ناس كورد-

پێشنیازە یاسای هێما نیشتمانی و نەتەوەییەكان لەلیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان بەهۆی بوونی چەند تێبینییەكیان لەسەری، راگیراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى زانیارییەكانی ناس كورد كە لەسەرچاوەیەكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستانەوە دەستیكەوتوون، ئەو پێشنیازە یاسایە گەیشتۆتە لیژنەكەیان و نەگەیشتۆتە لیژنەكانی دیكە، بەڵام بەهۆی تێبینییان لەسەر چەند بڕگەیەكی نێو پێشنیازەكە رایانگرتووە تا كاتێكی نادیار، چونكە پێیانوایە ئەو پێشنیازە بۆ دۆخی ئێستای كوردستان لەبار نییە.

 

سەرچاوەكەی ناس وتی "رای جیاواز لەسەر كۆی گشتی پێشنیازەكە هەیە، باس لەوە دەكات ئەگەر سوكایەتی و بێڕێزی بەهێما نیشتمانییەكان و ئاڵا و كەسایەتی شۆڕشگێرش بكرێت ئەو كەسە حەوت ساڵ زیندانی دەكرێت، پێمانوایە ئەوە ئازادی رادەربڕین بەرتەسك دەكاتەوە، رەنگە بەو پاساوە چالاكوان و رۆژنامەنووسان دەستگیر بكرێن".

 

ئەو پێشنیازە یاسایە لەلایەن فراکسیۆنى پارتییەوە پێشكەشكراوە، پێشتریش فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان لە دوو لێدوانی جیادا بۆ ناس كورد هەڵوێستی خۆیان لەو بارەیەوە خستبووەڕوو كە لەم قۆناغەدا لەگەڵ ئەو پێشنیازەدا نین.